كه‌ركوك ـ تۆماركردنی 18 حاڵەتی نوێی تای خوێن بەربوون راگه‌یه‌ندرا

تەندروستی
09:46 - 2022-06-28

وەزارەتی تەندروستیی عیراق تۆماركردنی 28 حاڵەتی نوێی بە تای خوێن بەربوونی راگه‌یاند كە 18حاڵەتیان لە شاری كەركوكه‌ .

 لەو بارەیەوە دكتۆر وسام خەڵەف جبوری بەرێوەبەری بەشی هونەری لە نەخۆشخانەی شیفا رایگەیاند، نەخۆشخانەكەیان بەشێكی تایبەتی بۆ تووشبوانی تای خوێن به‌ربوون ته‌رخانكردوه‌ كه‌ تووشبوانی ئه‌و په‌تایه‌ی تێدا چارەسەر دەكرێن و سەرجەم پێداویستییە پزیشكیەكانشیان بۆ چارەسەركردنی تووشبوان بەو پەتایە دابینكردوه‌.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو حاڵەتە نوێیانە لەلایەن وەزارەتی تەندورستی عیراقەوە دوای پشكنینەكان تۆماركراون و تووشبوان ئاگاداركراونەتەوە لەتوشبونیان كە پێشتر گومانیان لە لەسەر هەبووە وپشكنیەكانیان ناردوە بۆ بەغدا.

باسی لەوەشكرد:  لە ئیستادا لەبەشی تایبەت بەو پەتایە لەنەخۆشخانەی شیفا چارەسەر وەردەگرن وسەرجەمیان باری تەندورستیان جێگیرە ومەترسیان نیە.

ئازاد شكور

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP