سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، خوێندكارێكی زانكۆی سۆران د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین و كارمەندێكی زانكۆكەی داوه‌ته به‌رگولله‌و برینداری كردوون، دوای مانه‌وه‌ی د.كاوان له نەخۆشخانە بۆ ماوه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و خوێندكاره كه ده‌وترێت بارزانییه‌و دانیشتوی به‌حره‌كه‌یه، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی چووەتە ماڵی د. ئیدریس عیزەت حەمەخان و كوشتوویەتی كە ماڵی لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوونە لە نزیك زانكۆكە.
د. ئیدریس عیزەت حەمەخان مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیارییه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ش، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، رايگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی گواستنه‌وه ئه‌و خوێندكاره ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامداوه، كه تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، راگری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاندوه، د. ئیدریس عیزەت حەمەخان كه ئەمرۆ ته‌رمه‌كه‌ی بە کوژراوی دۆزرایەوە، هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵکو هاوسەرەکەی کە مامۆستایە کێشەی لەگەڵ بکوژەکەدا هەبووە، دەشڵێت، تەرمی مامۆستاکە لە سەربانی دراوسێکەی کەوتبوو.
ئومێد خۆشناوش، پارێزگاری هەولێرش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو خوێندکارەی د. ئیدریسی کوشتووە و تەقەی لە د. کاوان کردووە، هه‌مان ئه‌و قوتابییه بووە لە زانکۆی سۆران، بەڵام بەهۆی هەبوونی کێشە فەسڵ کراوە، دواتر هەڕەشەی لە ژمارەیەک مامۆستا کردووە."
بەوتەی د. نەجات ئەحمەد، راگری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین " د. ئیدریس هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خوێندکارەکە نەبووە، بەڵام خێزانەکەی مامۆستا بووە لە زانکۆی سۆران و کێشەی لەگەڵ ئەو خوێندکارە هەبووە و ئەمڕۆ دادگایی هەبووە لەسەر ئەو کێشەیە."
ئاماژەی بۆئەوەشکردوه، " هاوسەرەکەی د. ئیدریس چووەتە سۆران بۆ دادگاییکردنەکە، بەڵام ئەوکات تۆمەتبارەکە چووەتە ماڵی د.ئیدریس و کوشتوویەتی."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP