فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دۆڵی ژاژۆڵان و چیای کوریسیان لەگوندی گەڵاڵەی سنووری قەزای ماوەت کردو تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراون .
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی (سی پی تی) ئەمریکی لەبارەی بۆردومانەکەوە رایگەیاندووە: لەسەعات 10:47ـی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی دۆڵی ژاژۆلان و کوێرەکانی و کێوی کوڕیسی لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەتیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەفربارین و سەختی رێگەکەوە، تاوەکو ئێستا گوندنشینان نەیانتوانیوە بچنە شوێنی رووداوەکەو دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی گیانی دانیشتووانی ناوچەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP