بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکات

کوردستان
18:24 - 2025-02-13


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکرێت و بڕیارە لە سەردانەکەیدا چەندین کۆبوونەوە و دیدارى سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای وڵاتان و سەرکردەی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئابووری ئەنجامبدات. 

کۆنفرانسی ئاسایشى میونشن لە رۆژى 14ـی شوباتی 2025، لە شاری میونشنى ئەڵمانیا دەستپێدەکات و تیایدا ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداریی تێدادەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP