شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژە تیرۆر کۆبووەوە

کوردستان
19:15 - 2025-02-13

 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەزگای دژە تیرۆریی لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن  وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەی ئەم دەزگایەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا،  جێگری سەرۆک ڕۆڵ و کاریگەری دەزگای دژە تیرۆری لە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند، بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەزگای دژە تیرۆر هەمیشە وەک قەلغانێک بووە بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان بە بێ جیاوازی، خوێنی شەهیدانی ئەم دەزگایە شاهێدی ئەوە دەدەن کە دڵسۆزانە پارێزگارییان لە نیشتیمان کردووە و مێژوو بە شانازییەوە ئازایەتیی و بەخشینی گیان و ڕۆحیان بۆ نیشتیمان تۆمار دەکات.

یەکخستنەوە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، مەشق و ڕاهێنانەکان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە، بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان، تەوەرێکی تری گفتووگۆکان بوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP