پەکەکە مەرجەکانی بۆ چەکدانان ئاشکرا دەکات

کوردستان
22:08 - 2025-02-07

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند: زمانی دەوڵەتی تورکیا و کردەوەکانیان بۆ ئاشتی نییە بەڵکو شەڕ دژوارتر دەکات.
وتیشی: ئەگەر تورکیا دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات دەبێت پێش هەرشتێک عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکات.
قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکرد:پەکەکە بزوتنەوەیەکی هێز و باوەڕی و ئایدۆلۆژیە و تەنها رێبەری ئەوان دەتوانێت لەو بارەیەوە قسە بکات.
باسی لەوەشکرد: پرسی چەکدانان دەبێت لە کۆنگرەدا بڕیاری لێبدرێت، بۆ ئەوەش دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان وەک ڕیبەری بزوتنەوەکەیان ئازاد بکریت و لەو کۆنگرەیەدا بەشداری بکات.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP