روفاتی 17 پێشمەرگە لە حەویجە دۆزرایەوە

کوردستان
15:16 - 2025-02-13

فەرمانگەی پزیشکی دادی عیراق دۆزینەوەی ڕووفاتی 17 پێشمەرگەی لە حەویجە ڕاگەیاند.
فەرمانگەی پزیشکی دادی عیراق لە راگەیەندراوێک بڵاویکردەوە، روفاتی 17 پێشمەرگە لە یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی حەویجە دۆزراوەتەوە.
 راشیگەیاندووە،  سێ گۆڕی بە کۆمەڵ لە حەویجە دۆزراونەتەوەو ڕووفاتەکانیان ڕەوانەی بەغدا کراون.
یاسەمین مونزر بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئاشكرایكرد، هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی نموونە لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە، هەفتەی داهاتووش هەڵمەتەکە تەواودەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووفاتەکان هی ئەو پێشمەرگانەن کە لە مەکتەب خالید بەدیلــگیرابوون.
کۆتا خاڵی سنووری نێوان پێشمەرگەو تیرۆرستانی داعشبوو لە سنووری کەرکوک، 17 پێشمەرگە وەک دیل کەوتنە دەستی تیرۆرستانی داعش .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP