مامۆستایانی ناڕازیی دوای شكاندنی مانگرتن له خواردن ئهمڕۆ له هۆشدارییهكی دیكهیان بۆ حكومهتی ههرێم، رایانگەیاند، دوا دەرفەت دەدەینە حکومەت بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی كانونی یهكهمی 2024 و ئەنجامدانی تەوتین، ئەگەرنا کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەهێنین.
لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا مامۆستایانی ناڕازیی كه لە شاری سلێمانی رێكخرابوو، رایانگهیاند، "دوایین دەرفەت بە دەسەڵات دەدەین بۆ دابەشکردنی موچهی مانگی (كانونی یهكهمی 2024 و تەوتینکردنی موچەکانمان لەسەر بانکەکانی رەشید و رافیدەین، بە پێچەوانەوە بایکۆتایی تهواوهتی بۆ ئەمساڵی خوێندن رادەگەیەنین و كۆتایی به پرۆسهی خوێندنی 2024-2025 دههێنین".
ئاماژهیان بۆئهوهشكرد كه: "حکومەتی هەرێم لە یاساو دەستوری عێراقی یاخی بووە و رێز لە بڕیار و یاساکانی دادگای فیدڕاڵی ناگرێت، بۆیه ئهوانش رێز لە هیچ بڕیارێکی حکومەت ناگرن".
دووپاتشیانكردهوه كه: "پرۆژەی هەژماری من رەتدەکەنەوە و قبوڵی ناکەن موچەکانیان لەو رێگەیەوە دابهشبكرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP