بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكەوە ، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوە لە پەیامەكەدا ڕایدەگەیەنێت كە ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین
دەقی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی :
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە سەرمەشقی پاراستنی زمانی کوردی بوون.
زمانەکەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین.
ئەرکی هەموولایەکمانە پەرەی پێبدەین و هاوکاری هەموو ئەو پێنووسانەش بین کە زمانەکەمان لە شێواندن دەپارێزن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP