مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە
ئیسرائیل بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل، بەتایبەتی بنیامین نەتانیاهوو،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبێتەوە و قۆناغی دووەمی ئاگربەست و پێشنیازەکەی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەرتی غەززە تاوتوێ بکەن.
پێشتر بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
"پشتیوانیی دۆناڵد ترەمپی لە بڕیارەکانی وڵاتەکەی، سەبارەت بە کەرتی غەززە
بەرز نرخاند.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی دانوستانەکانیدا
لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل، باس لە قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست بکات.
سەرچاوەیەکیش بە ئاژانسی هەواڵی "فڕانس
پرێس"ـی راگەیاندووە، پێدەچێت دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەم هەفتەی
داهاتوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەستپێبکەنەوە، کە تایبەتە بە ئازادکردنی سەرجەم
بارمتەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP