وەفدی ئیمراڵی بۆ چاوپێکەوتنی لێپرسراوانی کورد گەیشتنە هەرێمی کوردستان

کوردستان
10:25 - 2025-02-16

 

وەفدی ئیمراڵی گەیشتنە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش‌ كۆبونەوەكانیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەن.
پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان 'دەم پارتی' بڵاویکردەوە: وەفدی ئیمراڵی کە پێکهاتون لە (پەروین بوڵدان، سری سورەیا، کەسکین بایندەر، ئۆزگور ئیرۆل، ئیبراهیم بیلمەز، بەردان ئۆزتورک، گولجان سەیگیت، مەهمەت کاماچ)، لە رێگەی دەروازەی زاخۆوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش‌ كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەكات.
لەلایەکی دیکەوە، سالار سەرحەد لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی رایگەیاند: وەفدەكەی دەم پارتی لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و لێپرسراوانی یەكێتی كۆدەبنەوە.
لە سەردانەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی چاوپێكەوتنەكانی رابردوویان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان تاوتوێ دەکرێت و بۆچوون و پێشنیازەكان وەردەگرن، دواتر بڕیارە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانەش بگەیەنرێتەوە ئیمراڵی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP