وەزارەتی نەوت: رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەواو کراون

کوردستان
18:24 - 2025-02-22

وەزارەتی نەوتی عیراق دووپاتی دەکاتەوە رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو کراون و دەشڵێت:" بەپێی  هەمواری یاسای بودجە  دەبێت".

وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت:" رێکارەکانی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم تەواو کراون و بەپێی هەمواری  یاسای بودجە   هەناردە دەکرێتەوە".
دەشڵێت:"،هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە چوارچێوەی  ئەو ئاستەدا دەبێت کە ئۆپیک دیاریکردووە  ".
وەزارەتەکە داواشی لە  دەسەڵاتدارانی  هەرێمی کوردستان کردووە "بڕی بەرهەمهێنراوی نەوتی  رادەست بکات  بۆ ئەوەی لە   رێگای بۆری عیراقی - تورکی و لە  بەندەری جیهانەوە هەناردە بکرێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 25ی3ی2023 نەوتی هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیاری ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا، دوای نزیکەی دوو ساڵیش لە بڕیارەکە ، رۆژی 2ی2ی 2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  دەنگی بە هەمواری یاسای بودجە دا و رۆژی 16ی 2ی2025 سەرۆککۆمار پرۆژە یاساکەی پەسەند کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP