لە بۆردوومانێكی ئیسرائیلدا لە باشوری لوبنان سەركردەیەكی حزبوڵا كوژرا.
میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو لە باشوری لوبنان ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی كردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەركردەیەكی حزبوڵا كوژرا و چوار كەسی تریش برینداربوون.
حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەنراوێكدا ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بە پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان.
هاوكات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە باشوری لوبنان سەركردەیەكی دیاری حزبوڵای لوبنانی كە لێپرسراوی یەكەی ئاسمانی گروپەكە بووە كراوەتە ئامانج و كوژراوە.
دەشڵێت: ئەو سەركردەیەی حزبوڵا پێشێلی رێككەوتنی كردووەو رۆڵی هەبووە لە ئاڕاستەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ ناو خاكی ئیسرائیل.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP