کەشناسیی هەرێم: لە کەرکوک بەفردەبارێت

کوردستان
16:07 - 2025-02-22

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و کەرکوک بەفر دەبارێت .
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت؛ لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانی کەم".
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەفر لە زۆربەی ناوچە بەرزەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت. بەفر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت؛ هەروەها بەفرێکی کەم لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوکیش دەبارێت".
 بەفربارینەکە جگە لە سەنتەری شارەکان، قەزا و ناحیەکانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە"، بەڵام بەفربارینی هەولێر و کەرکوک کەم دەبێت و بەشێوەی کڕێوە دەبارێت، دۆخی کەشوهەواش تاوەکو چوارشەممە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە".
 بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە دادەبەزێت و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلەی دیکەش دادەبەزێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP