هەسەدە: پیلانێكی داعشمان بۆ هێرشكردنە سەر زیندانێكی حەسەكە هەڵوەشاندەوە

کوردستان
12:50 - 2025-02-16

هێزەكانی سوریای دیموكرات هەڵوەشاندنەوەی پیلانێكی داعش  بۆ هێرشكردنە سەر زیندانێكی حەسەكە رادەگەیەنێت.

 هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە كانوونی یەكەمی رابردووەوە داعش 27 هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكانیان.

 باسی لەوەشكردووە: پیلانێكی نوێی داعشیشیان بۆ هێرشكردنە سەر زیندانێكی حەسەكە هەڵوەشاندووەتەوە.

 وتەبێژی هەسەدە ناوی ئەو بەندینخانەیەی ئاشكرانەكرد كە داعش دەیویست هێرشی بكاتە سەر، بەڵام ئاماژەی بەوەكرد، رێكاری پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە پیلانی تری هاوشێوە بكەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP