(سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا، کەسایەتی دیاری مەسیحییەکان و شاری سلێمانی، لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد،
چەند پرسە نامەیەک ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو کران.
دەقی پرسەنامەکان:
لەدڵەوە نیگەرانبووم بەکۆچی دوایی کەسایەتی دیاری مەسیحییەکان و شاری سلێمانی (سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کوڕانی بەڕێزی ئەبوسەنا، کەسوکارو خانەوادە سەربەرزەکەیان و خوشک و برایانی مەسیحی لە سلێمانی دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
خوای گەورە رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
___
بەرێزان كەسوكارو خانەوادەی كۆچكردوو ئەبو سەنا
بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی مەسیحی دیاری شاری سلێمانی وكوردستان (سلیوە گۆرگیس مەربێن) ناسراو بە ئەبوسەنا ،پرسەوماتەمینی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و گشت خوشك و برا مەسیحیەكانی شاری سلێمانی دەكەین
لە یەزدانی مەزن دواكارین رۆحی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بەگشت لایەك ببەخشێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP