رۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ به بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
دەوڵەتی تورکیا له بهنداوی تشرین له كۆبانێ شەهیدبوو.
بهگوێرهی سهرچاوهكان لە رۆژئاوای
كوردستان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هێرشی كردوهته سهر بهناوی تشرین و بههۆیهوه
عەگید ڕۆژ، ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازادی شەهیدبوو.
عەگید ڕۆژ ڕۆژنامەوانێکی کۆچبەری عەفرینە، ماوەی
39 ڕۆژە لە ڕوماڵکردنی بەرخۆدانەکانی پردی قەرەقۆزاق و بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان لە
بەنداوی تشرین بهردهوامه.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە 19ی کانونی یەکەمی 2024دا ڕۆژنامەوانانی
ڕاگەیاندنی ئازادی، نازم داشتان و جیهان بیلگینی کە ڕوماڵی ڕوداو و هێرشەکانی سەر بەنداوی
تشرینیان دەکرد بەهەمان شێوە لەلایەن تورکیاوە شەهیدکران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP