كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات

کوردستان
19:07 - 2025-02-22

تۆمماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی ئیتاڵیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ــ ی کرد و لە لایەن  مەکتەبی سکرتارییەتەوە پێشوازی کرا .

دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا تۆمماسۆ سانسۆنێ  کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لەهەرێم بەرێزەوە باسی لە پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەکی دیاری گەلی کورد و  عیراق و ناوچەکە کە رۆڵێکی گەورەی  گێڕا لە بونیادنانەوەی عیراقی نوێدا و هەوڵەکانیشی  بۆ یەکریزی نیشتمانیی  و ئاشتی و پێکەوە ژیان بەرزنرخاند ؛ رایگەیاند بەپێویستیم زانی وەک یەکەمین شوێن لە سلێمانی  سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال بکەم ئەو سەرکردە مەزنەی گەلی کورد لە نزیکەوە درود بۆ رۆحی پاکی بنێرین .

لەبەرامبەر ئەو وەفادارییەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاس گوزارییان دەربڕی و پشتیوانی خۆشیان بۆ کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لەهەرێم پیشاندا  هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست لە ئەرکە نوێکەیدا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP