بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر زیاتر لە 50 کلیۆ گرام ماددەى هۆشبەردا گرت و 35 بازرگان و فرۆشیارى ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکداو رایدەگەیەنن لە ژمارەیەک چالاکیدا لە چەند هەفتەى ڕابردوودا، دواى وەرگتنى زانیارى ورد و بەدواداچونى بەردەوام و لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوەى ئاسایش، توانراوە 35 بازرگانى ماددەى هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیربكرێن، کە ژمارەیەک لەو بازرگانانە بیانین و کارى بازرگانى نێودەوڵەتى بەماددەى هۆشبەرەوەدەكەن
هەروەها توانراوە بڕى 49 کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر لە جۆرى ( کریستاڵ) و بڕى 2 کیلۆ گرام لە جۆرى (هێرۆین) دەستبەسەردابگرن.
بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشى خستۆتەڕوو لە دادگا دۆسییە بۆ تۆمەتبارەکان کراوتەوە و بەپێى یاساى بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرکان و کارتێکەرە عەقلیەکان رووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP