ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان
11:23 - 2025-02-22


وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە و گفتووگۆ لەسەر ئەو ستراتیژە دەكرێت كە دەبێتە بناغەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سلێمانی هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە و گفتووگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەن.

وتیشی: تیمی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە ماوەی رابردوودا رەشنوسێكیان وەك ستراتیژی بەڕێوەبردنی حكومەتی داهاتوو ئامادەكردووە و وابڕیارە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ لەسەر ئەو ستراتیژە بكەن كە دەبێتە بناغەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP