یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بەسەر هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەشدا جێبەجێ دەكرێت

کوردستان
12:29 - 2025-02-15


سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان رایگه‌یاند:"بەپێی دوایین رێككەوتنی هەردوو لیژنەی دارایی هەرێم و بەغدا یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بەبێ‌ دەستكاریكردن بەسەر هەموو خانەنشینانی هەرێمدا جێبەجێ دەكرێت".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"ئەو فەرمانبەرانەی كە لە مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو خانەنشین بوون، ١٢ مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن و ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی ٢٠٢٢ خانەنیشینكراون سەرجەم ئیمتیازات و مافەكانیان وەردەگرن و مووچەیان هاوشێوەی خانەنیشینانی عێراق دەبێت."

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:"یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بەسەر هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەشدا جێبەجێ دەكرێت و ئەفسەرێكی پشمەرگە لەكاتی خانەنیشینبووندا وەك ئەفسەرێكی سوپای عێراق مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و بەهەمان یاسا و شێوە خانەنشین دەكرێن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP