فه‌له‌كناسان ئاشكرایانكرد، ئێواره‌ی رۆژی 28ی ئەم
مانگە، مانگی ره‌مه‌زان دوای خۆرئاوابون ده‌بینرێت و بۆ ماوه‌یەک له‌ئاسمانی شاری مه‌ككه‌و
پایتەختی وڵاتانی ئیسلامی دەمێنێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاری فه‌له‌كناسان، مانگی ڕه‌مه‌زان
ڕاسته‌وخۆ دوای خۆرئاوابون له ڕۆژی هه‌ینی 28ی (شوبات) ده‌رده‌كه‌وێت و به‌پێی
حیساباتی فه‌له‌كناسی، مانگی نوێ بۆ ماوه‌ی 33 دەقیقە له ئاسمانی مه‌ككه و بۆ
ماوه‌ی 37 دەقیقەش له قاهیره ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پایته‌خت و شاره عه‌ره‌بی و
ئیسلامییەکانی دیکە به به‌غداشه‌وه، مانگی ره‌مه‌زان له دوای خۆرئاوابوون له‌و
ڕۆژه‌دا بۆ ماوه‌ی نێوان 20 تاوەکو 44 دەقیقە ده‌مێنێته‌وه‌و به‌مجۆره‌ش یه‌كه‌م رۆژی
مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ساڵی 1446ی كۆچی له ڕوی فه‌له‌كییه‌وه دەکەوێتە ڕۆژی شه‌ممه
1ی (ئازار)ی 2025ی زایینی .
دوا ڕۆژی مانگی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش، دەکەوێتە ڕۆژی
شه‌ممه 29ی (ئازار/3)ی 2025 و ژماره‌ی سەعاتەکانی به‌ڕۆژوبوونیش لەو مانگەدا زیاتر
له 13 سەعات ده‌بێت.
هاوکات، نووسینگه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی
باڵای ئایینی شیعه‌كانیش بڵاویکردووەتەوە کە یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان له
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌بێت، كه هاوکاته له‌گه‌ڵ 2ی مانگی (ئازار/3)ی 2025.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP