ئه‌مڕۆ 26 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) تێده‌په‌ڕێت، كه له پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییدا له 15-2-1999 له وڵاتی كینیا دوای رفاندنی راده‌ستی هه‌واڵگریی توركیا كرا.
وه‌ك یاساناسان ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌ن، ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان پیێشێلكاریبوو به‌رامبه‌ر به مادده‌ی (14)ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و مادده‌ی (1) ی یاسای په‌نابه‌رێتی و پیێشێلكاری مادده‌ی (1)ی بڕگه‌ی (2)ی جاڕنامه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی 1967 نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن:" پیلانی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، له‌سه‌ر داوا‌و خواستی توركیابو، به گرتنی ئوجه‌لانیش نه‌ك ئامانجه‌كانی پشتگرتنه‌كه نه‌هاتنه‌دی به‌ڵكو بیری نه‌ته‌وایه‌تیانه‌ی كورد له باكوری كوردستان نه‌ك نه‌توانرا له‌نێو ببرێت به‌ڵكو زیاتر گه‌شه‌یكرد"
عەبدوڵا ئۆجەلان، دوای ئەوەی لە 9ـ ی تشرینی یەکەمی 1998 بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر سوریا به بیانووی بوونی ئۆجه‌لان له‌و وڵاته، دیمەشقی بەجێهێشت و ڕوی لە یۆنان و ئیتالیا و ڕوسیا کرد، بەڵام هیچکام لەو وڵاتانە ئامادەنەبوون مافی پەنابەرێتی بدەن بۆیە بە ناچاری چوە کینیا و دواجار لەوێ لە 15ـی شوباتی 1999دەستگیر کرا و برایەوە بۆ تورکیا.
له ماوەی 26 ساڵی رابردووی له زینداندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سیاسه‌تی گۆشەگیریی سه‌ختیان به‌رامبه‌ر ئۆجه‌لان په‌یڕه‌وكردووه‌و بۆ چەندینجار ته‌نانه‌ت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیشی لێقه‌ده‌غه‌كردووه.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن:" ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، دركیان به‌وه كردووه كه بەبێ ئۆجەلان، پرسی کورد لە باکوری کوردستان چارەسەر نابێت، لە ئێستاشدا زۆبەی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و ڕای گشتی کوردستان و ناوچه‌كه، چاوەڕێی په‌یامی ئۆجه‌لانن سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتیی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP