سەرچاوەیەک: مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت بەڵام كەمێك دوادەكەوێت

کوردستان
15:07 - 2025-02-21

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بەغداد سێ داواكاریی نوێی ئاراستەی هەرێم كردووە بۆیە مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت بەڵام رەنگە كەمێك دوابكەوێت”.
راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان 51 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی ناردووە و بەغداد داوای داهاتی نەوت دەكات و لە هەمانكاتدا داوادەكات تەوتینی مووچەی مووچەخۆران بكرێت.
بە پێویستیشی زانی، هەرێمی كوردستان پەلە بكات و هەناردەی نەوت لە رێگای سۆمۆوە دەستپێبكاتەوە، ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزین بەخۆوە ببینێت گرفت بۆ مووچە دروستدەبێت”.
لەبارەی ناردنی مووچەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت و رەنگە كەمێك دوابكەوێت، بەڵام ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێنەكاتەوە ئەوە لە مانگەكانی داهاتوودا كێشە بۆ مووچە دروستدەبێت”.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP