مووچەی نزیکەی 550 هەزار فەرمانبەران گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کوردستان
22:51 - 2025-02-14


قۆناغی دووەمی هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات و زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر دەگرێتەوە، لەم هەفتەیەدا سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بۆ هاوتاکردنەکە رادەسپێردرێن.
بە گوێرەی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی تەکنیکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە لە بەغداد، گفتوگۆی لەبارەی هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی و پلەی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق کردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان هاوتاکردنەکە گۆڕانکاری لە مووچەی نزیکەی 550 هەزار فەرمانبەران دروستدەکات. بەجۆرێک شەش پلەی وەزیفی گۆڕانکاریی لە مووچەکەیاندا دەکرێت، ئەوانەی پلەیان بەرزە، پلە یەک و دوو و سێ، مووچەیان کەمدەبێتەوە کە زیاتر بەرێوەبەرە گشتییەکان، بریکاری وەزارەتەکان، پلە تایبەت و شارەزا و پسپۆران دەگرێتەوە، ئەوانەشی پلەیان نزمە وەکو پلە هەشت و نۆ و دە، مووچەیان زیاد دەکات و پلەکانی دیکەش گۆڕانکاری لە مووچەیان دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە 9ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە هەرێمی کوردستان راگیراوە، بەهۆیەوە هەر فەرمانبەرێك دوو تاوەکو سێ پلەی فەوتاوە و مانگانە زیاتر لە 100 بۆ 150 هەزار دینار كەمتر لە شایستەی خۆی وەردەگرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP