لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG, بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی
هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زنانە ئەنجامدا.
ئامانج لەم هەڵمەتە پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە
پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و ڕێگرتنە لە هەر هەوڵێکی دووبارە ڕێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوەیان و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون.
ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە ستراتیژی درێژخایەنی هێزە
ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی
تیرۆرستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP