ئۆجەلان
نامەیەکی بۆ قەندیل ناردووە و ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان
“پەکەکە” دەڵێ، عەبدوڵا ئۆجەلان دەیەوێت کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی
سیاسیی و یاسایی.
جەمیل
بایک، کە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری “پەکەکە” و هاوسەرۆکی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان
“کەجەکە”یە، لەگەڵ میدیای نزیک لە پارتەکەی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و ئەو زانیارییە نوێیانەی
ئاشکراکردووە بۆ رای گشتی.
جەمیل
بایک لەو چاوپێکەوتنەدا ئاشکرایکرد؛ ئۆجەلان نامەیەکی بۆ ناردون و لە ناوەڕۆکی نامەکەدا
باسی لەوە کردوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەیەوێت قۆناغەکە بباتە ئاستێکی
بەرزتر و زەمینەی شەڕ لەگەڵ تورکیادا بگۆڕێت
بۆ زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی.
لە
بارەی وەڵامی نامەکەوە، جەمیل بایک وتویەتی ئێمە پابەند دەبین و پێویستە گەلیش پشتگیری
لە داواکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بکات.
ئەمە
لە کاتێكدایە باسکردن لە پرۆسەی نوێی ئاشتی گەرموگوڕە و دەستپێشخەرییەکیش هەیە لە لایەن
هەردولاوە، هەموان چاویان لە بڵاوکردنەوەەی پەیامەکەی ئۆجەلانە لە بارەی پڕۆسەی نوێی
ئاشتییەوە.
پێشتریش
میدیاکانی تورکیا ڕاگەیاندبو، 15ی ئەم مانگە،
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانی
ئیمرالییەوە پەیامێک لە بارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی بڵاودەکاتەوە، بەڵام وادیارە بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی ئۆجەلان دوادەکەوێت
و لە کاتی دیاریکراودا بڵاوناکرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP