وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، لە کۆی 18 هەزار و 879 پلەدار و پێشمەرگە، کە ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی
زەوی بەرزکراوەتەوە، نۆ هەزار و 165 ئەفسەر و پیشمەرگە ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی
زەوی گەڕاوەتەوە.
لەراگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە،
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی
وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، تاوەکو ئێستا فۆڕمەکانیان تەواونەکردووە لە رێکخستن و بەداتاکردنی
فۆڕمەکانیان و ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی لە وەزارەت پەلەبکەن، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە لەو پرۆسەیە سوودمەندبن.
لە مانگی ئازاری رابردوودا حکومەتی هەرێمی
کوردستان بڕیاریدا زەوی بە هەموو ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە بدات، تاوەکو ئێستا
لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون و هەشت ساڵ خزمەتیش وەک مەرجی پێدانی زەوی
بەفەرمانبەران دیارییکرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP