ئەمرۆ سێ شەمە ١٧ی شوبات ٢٠٢٥ لەدیوانی وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە (دارەوان حاجی حمید ) نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا
لەدیدارێکدا دۆخی پەیوەندی وڵاتی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان تاوتووی کرد ، هاوکات باسی رەخساندنی دەرفەتی بەشدارکردنی دادوەرە و ئەندامانی داواکاری گشتی و پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە و کۆنفراسەکان نێودەولەتیەکان لە وەڵاتی ئیسپانیان کرا ،
بریکاری وەزارەتی داد دەست خۆشی لەھەڤاڵ دارەوان کرد و رۆڵی بەرێزیان بەرزدەنرخێنین لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا لە ھەموو بوارەکاندا و هیوای سەرکەوتمان بۆ خواست .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP