لەتیف نێروەیی: دیدار دەبێتە کارنامەی داهاتووی یەکێتی

کوردستان
21:41 - 2025-02-20

هەر لەبارەی دیداری یەکێتییەوە ئەندامێکی  لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفڕانس دەڵێت: دیدارەکە دەبێتە بەشێک لە کارنامەی داهاتووی یەکێتی.

لەتیف نێروەیی ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی دووەم دیداری یەکێتی رایگەیاند: دیداری دووەمی یەکێتی لە دهۆک درێژەپێدەری مێژووی (ی.ن.ک)ە، چونکە مەشخەڵی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە خوێنی دەیان شەهیدی تێکۆشەری دەڤەری بادینان داگیرسابوو، ئەمە نیشانەی ئەوەیە یەکێتی چ وەک سەرەتاو دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ تاوەکو ئێستا بە دیدگایەکی تایبەتەوە مامەڵە لەگەڵ دەڤەری بادیناندا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە دیدارەکەدا زیاتر لە هەزار کەس بەشدارن، ئەمەش واتای هەزار بۆچوون و رەخنە و پێشنیار و هەڵسەنگاندنە، بێگومان دەبێتە بناغەیەکی پتەو بۆ پێشخستنی یەکێتی لە دەڤەری بادینان.

لە کۆتاییشدا لەتیف نێروەیی رایگەیاندـ دەستەبژێرێکی کادرانی پێشکەوتووی یەکێتی وەک لیژنەی باڵا بەشدارن، بێگومان ئەمەش دەبێتە بەشێک لە کارنامەی سەرەکی (ی.ن.ک) بۆ ئاییـندە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP