کێشەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 بە تەواوەتی چارەسەرکرا

کوردستان
23:44 - 2025-02-13

شێخ عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، کێشەی خانەنشینانی یەکەی 70 بۆ ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو بەتەواوی چارەسەرکراو لەمەودوا کێشەی دواکەوتنی مووچەکانیان نامێنێت و سەرجەمیان بە چەند قۆناغێک دەخرێنەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، پرۆسەی گواستنەوەی مووچەکانیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشی خانەنشینی هەرێم دەستیپێکردووە و وەزارەتی پێشمەرگە خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات،  تائێستا بە دوو قۆناغ لیستی ناوەکان رەوانە کراوە و رێکارە کارگێڕییەکانیان بۆ تەواوکراوە.

بەوتەی شێخ عەزیز عەلی پرۆسەکە لە چوارچێوەی خانەنشینکردنی هێزەکانی پێشمەرگەیەو هەر پێشمەرگەیەک لە سنوری خۆییەوە مامەڵەی خانەنشینکردنی بۆ دەکرێت.
تا ئێستا چەندجارێک کێشە بۆ مووچەی نزیکەی 9 هەزار خانەنشینی هێزەکانی یەکەی 70 دروستبوو، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە دابەشکردنی مووچە، بە مەرجی چارەسەرکردنی کێشەکانیان مووچەیان پێدەدرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP