هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە بڵاویكردەوە، فڕۆكە
جەنگییەكان و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا هێرشەكانیان دژی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان
زیاتر كردووە، هاوكات چەكدارانی سەر بە توركیاش 10 گوندی نزیك پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی
تشرینیان تۆپباران كردووە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە: تەنیا لە 24 سەعاتدا گوندەكانی
ئەلتینا، جەدە، بیر حەسەن، خەسەق و دیكان و ئەلسانا و گرێ سێڤێ لە لایەن توركیا و چەكدارانی
هاوپەیمانییەوە 140 جار بە تۆپ و هاوەن و كراونەتە ئامانج.
هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شارۆچكەی شێخلەر-یان
لە رۆژئاوای كۆبانێیان بۆردومان كردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP