لە سنوری نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و کفری جوتیارێك لە كاتی چوون بۆكاری كشتوكاڵی بۆمبێك بە
ئۆتۆمبێلەكەیدا دەتەقێتەوە، بەهۆیەوە برینداربوو
و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكەی گەیشت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، رووداوەکە لە
ناوچەی داودەی نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و کفری نزیک گوندی شۆراو روویداوە،
بەهۆیەوە جوتیارێک بە سوکی برینداربووە بەڵام زیانێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.
وتیشی: بۆمبەکە بۆ سەردەمی چەکدارانی داعش
دەگەڕێتەوەو لەکاتی تێپەڕبوونی جوتیارەکە بەسەریدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP