عیماد ئەحمەد: کاک وریا جگەلەوەی ڕۆنامەنووسێکی گەنج و خۆشەویستی هەموان بوو

کوردستان
13:35 - 2025-02-06

بەڕێزان کەسوکارو هاوڕێیانی کاک وریا حەمەکەریم

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنوس ( وریا حەمەکەریم )م پێگەیشت .

کاک وریا جگەلەوەی ڕۆنامەنووسێکی گەنج و خۆشەویستی هەموان بوو کە لەبوارەکەی خۆیدا زۆر بەتوانا بوو جێگادەستی لە ڕاگەیاندنی کوریدا هەبوو لەهەمانکاتدا لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر و قوربانیدەر بوو ... هەر بۆیە بە 
 لەدەستدانی کاک ( وریا حەمەکەریم) زۆر دڵتەنگ و نیگەران بووین …
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

‎انا للە و انا الیه راجعون 

‎عیماد ئەحمەد
‎لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP