جێگری سەرۆکی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی بەسەردەکاتەوە

کوردستان
11:45 - 2025-02-06

جێگری سەرۆکی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٢/٦ بەرێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشیی لە پارێزگای سلێمانی کرد و لە لایەن بەڕێز سەرخێڵ کەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی و ئەفسەرانی باڵای بەڕێوەبەرایەتیەکە، بە گەرمی پێشوازی لێوە کرا.

لە سەردانەکەیدا، بەڕێز جێگری سەرۆک بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروباری بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لەم پارێزگایەدا لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە، وێڕای ستایش و پێزانینی خۆی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانیان، دووپاتی کردەوە کە دەبێت بەردەوام لە هەوڵی ڕووبەڕوبوونەوەی کارە نایاساییەکان دابن، لەپێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامیی و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان. هەورەها جەختی لە پاراستنی زیاتری سنوورەکان کردەوە، بە ئامانجی بنەبڕکردنی کاری قاچاخچێتی و پاراستنی سنورەکە لە دزەکردنی تیرۆریستان و پارێزگاریکردن لە مافی گشتیی و سەرەوەربوونی یاسا.

دواتر بەڕێز جێگری سەرۆک، سەردانی بارەگای هێزی هاوپەیمانی ئەمریکای بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان کرد و سوپاسی تیمی تایبەتی سەربازیی هێزی ئەمریکای کرد، لە بەرامبەر هاریکارییە سەربازییەکانیان و بەرزکردنەوەی ئاست و توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP