بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس وریا حەمەكەریم، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو و كەناڵی ئێن ئاڕ تی و رۆژنامەنووسان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردوو وریا حەمە كەریم
بەڕێزان هاوڕێیانی كۆچكردوو لەكەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەموو رۆژنامەنووسان
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس (وریا حەمە كەریم)م بیست كەلەرووداوێكی هاتوچۆدا گیانی سپارد.
كۆچكردوو میدیاكارێكی دیار و رۆح سوك و خۆشەویستی خەڵك بوو، كۆچكردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. بۆ ئەم كۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەكەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP