هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سوریا چونە ناوشاری عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان کە پێشتر لەدەست هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بەتورکیادا بوو.
بهگوێرهی ئهو زانیاریانهی ئاشكراكراون، ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سوریا چونەته ناوشاری عەفرینەوە لهڕۆژئاوای كوردستان، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەوشارە لەهێزەکانی سوپای نیشتمانی سهر بهتوركیا.
سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی ئاسایش گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا کە لە 60 ئۆتۆمبێل پێکهاتبون، نیوهڕۆی ئهمڕۆ گەیشتونهته ناوشاری عەفرین.
سەرچاوەکان دەڵێن، هاتنی هێزەکانی ئاسایش هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ڕادەستکردنەوەی عەفرین لەدەستی سوپای نیشتیمانی کە سەر بەتورکیان، ئەمەش ڕەنگە بونیادتنانەوەی هەیکەلیەتی سەربازی بێت، هەروەها چارەکردنی کێشەی هەندێک لەگروپە چەکدارەکانو ڕێکخستنەوەی ئیدارەی نوێیە لەگەڵ پێشکەوتنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، خەڵکی عەفرین خۆشحاڵی خۆیان بەبونی ئاسایشی گشتیی سوریا لەناوچەکەدا دەربڕیوە، هەروەها بەهەنگاوێکی گرنگی دەزانن بۆ جێبەجێکردنی سیستەمێکی هەمەلایەنەی دامەزراوەییو یاسایی.
پێشتر هەر گوندێکی عەفرین لەژێر کۆنترۆڵی گروپێكی چەکداری جیاوازدا بوو، ئەمەش ببوە هۆی نەبونی هەماهەنگیو ڕێکخستنی یاسایی، لەماوەكانی ڕابردودا، ئیدارەکانی تەندروستی و پەروەردەو چەندانی دیکە سەردانی عەفرینیان کرد، ئەمڕۆش بەشی پۆلیس بەڕەسمی ڕادەستی پۆلیسی ئاسایشی گشتیی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا کرا، ئەمەش هەنگاوێکە بەرەو بونیادنانی دامەزراوەی یاسایی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP