دیدگایەكی نوێ، بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری دروشمی دووەمین دیداری یەكێتییه‌

کوردستان
19:15 - 2025-02-12



بەمزووانە كارەكانی دووەمین دیداری یەكێتی دەستپێدەكات كەدروشمەكەی بریتییە لە، (دیدگایەكی نوێ، بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری) و دروشمی یەكەمین دیداریش (نوێبوونەوەو چاكسازی) بوو.

  دیداری گشتیی یەكێتی كە لەپڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی لەپێنجەمین كۆنگرەیدا پەسند كراوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو ساڵێك بۆ هەڵسەنگاندن و ئاڕاستەكردن دیداری یەكێتی ئەنجامدەدات كە مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رێكیدەخات.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، لەماددەی 20دا هاتووە، كە ئەم دیدارەو دەرئەنجامەكانی تەواوكەری كارەكانی كۆنگرەی یەكێتییەو ماددەكەش 5 خاڵی بۆ دیداری گشتی یەكێتی داناوە.

رۆژی 12-3-2022 بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، یەكەم دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد، كە 14 لیژنە بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژو بوارو سێكتەرو كەرتە جیاوازەكان پێكهات و سەرنج و تێبینی و پێشنیارو رەخنەكانیان تاوتوێ كرد بۆ داڕشتنەوەی خشتەیەكی نوێ بۆ كاركردنی یەكێتی و رۆژی 31-5-2022 و كۆتایی بەكارەكانی هات. 

یەكەم دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داهێنانێكی نوێ بوو لەمێژووی حزبایەتی لەكوردستان كە بۆ یەكەمجار لەكوردستان حزبێك بەبەشداری هەموو كادرو ئەندامەكانی پێداچوونەوەی سەرلەبەری سیاسەتەكانیدا كردو رۆئیاو پلان و سیاسەتی نوێی سەردەمیانەی داڕشت بۆ ئەوەی لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بگونجێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP