نیگەرانییەکانی سەرۆک بافڵ سه‌باره‌ت به‌ جوتیارانی کەرکوک دەگەیەنرێتە سه‌رۆك وه‌زیران

کوردستان
20:42 - 2025-02-18



وەزیری دادی عیراق لەسەر پرسی کیشەی زەوی و زاری جوتیارانی کوردی کەرکوک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوەو پەیام و نیگەرانییەکانی سەرۆکی یەکێتی بێدەگەیەنێت و لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیران چەندین راسپادە لەبەرژەوەندی جوتیارانی کورد لە کەرکوک دەخاتەروو، کە گرنگترینیان سزادانی ئاژاوەگێڕان و دورخستنەوەیانەو هاوکات ئەوەش دەخرێتەروو، کەبەزوترین کات بڕیارەکان یاسای گەراندنەوەی موڵک و ماڵ جێبەجێ دەکرێت.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاندووه‌: "ئێوارەی ئەمڕۆ د.خالد شوانی وەزیری دادی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبوەوەو پەیامی سەرۆکی یەکێتی و نیگەرانی کوردی گەیاندە بەڕێزیان، لەبارەی کێشەی زەوی و زار و جوتیارانی کورد لە کەرکوک".

"لەئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە چەندین راسپاردە جێبەجێ کران، کەبەم شێوەیە راسپیردراون، هەر زەوی و زارێک کێشەی لەسەرنیە راستەخۆ جووتیارانی کورد دەتوانن ئیشی تیابکەن و ئەوەشی کێشەی لەسەرە یاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵک ( هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادە سەورەی هەڵوەشاوە) لەچەند رۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو رێنمایی بۆ دەرئەچێت و بەپێی ئەو یاسایە چارەسەر دەکرێت"، کاروان یاروەیس وای وت.

یاروەیس ئەوەش دەڵێت کەهەر لە راسپاردەکاندا هاتووە: "هێزەکانی سوپا لەو ناوچانە دوور دەخرێنەوەو هێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەوانە هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی ئاژاوەگێری (شرگه‌ مكافحه‌ الشغب) شوێنیان دەگرنەوەو ئەو سەربازانەی بەشێوەیەکی توندوتیژ هەڵسوکەوتیان کردو پەلاماری جووتیارانیان دا رووبەروی سزای توندی سەربازی دەکرێنەوەو ئێستا راگیراون و دەستبەسەرن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP