بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی
گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، کەشناسێکیش باس لەوەدەکات، رۆژانی 23 تاوەکو
25ی ئەم مانگە شەپۆلی سەرماکە لە لوتکەدا دەبێت.
شاڵاو
هیدایەت شارەزای کەشناسیی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە تەواوی
ناوچەکانی هەرێم دەکەونە ژێر کاریگەری تۆپەڵەهەوایەکی بەهێزی قوڵی ساردی جەمسەریەوە،
کە رۆژانی 23 و 24 و 25ی مانگ کاریگەری بارستەهەوایەکە لە لوتکەدا دەبێت. دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو ئەگەری زوقم و
شەختە و بەستن هەیە.
ئەم
شەپۆلە سەرمایە 18 پارێزگای باكوری كوردستان و توركیاشی گرتۆتەوە و بەهۆی ئاستەنگیی
هاتوچۆوە پشوو لە خوێندنگەی سەرجەم ئەو پارێزگایانە راگەیەنرا.
شەپۆلی
بەفربارین و سەرماوسۆڵەكە پارێزگاكانی وان و دەرسیم، سێرت و جۆلەمێرگ ، موش و ئاگریی
لە باكوری كوردستان گرتوەتەوە و پشوش لەو پارێزگایانە راگەیەنراوە.
لە
ماوەی رابردودا رێگای دەیان گوندی باكوری كوردستان بەهۆی بارینی بەفرەوە داخرابوو و
حكومەتیش رایگەیاند دوای نزیكەی نۆ رۆژ رێگای زیاتر لە 400 گوند كراوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP