بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكان وكاری پێكەوەیی لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستاندا ئەمڕۆ (١٣-٢-٢٠٢٥) هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیكرد لەبەرێزان كامیل حاجی عەلی رابەری گشتی و وەفدێكی هاوڕێی
لەسەرەتای كۆبونەوەكە كە هەڤاڵ سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە كوردستانییەكان ، دكتۆر ئەحمەدوەرتی و مامۆستا ناسیح مەجید ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی ئامادەی بوون ، بەڕێز كامیل حاجی عەلی مێژووی هاوخەباتی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەكەیانی بەرزنرخاندو وتی وەك چۆن لەومێژووە پڕ لە قوربانیدانەدا پێكەوە تێكۆشاوین بۆ ئیمرۆ و ئایندەش پێویستمان بەگەشەپێدانی زیاتری ئەو متمانە بەخشینەی هەردوولا هەیە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێك كە روو لەوڵات وناوچەكەمان بكات
لەكۆبونەوەكەدا هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا وێڕای ستایشی رۆڵی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان لەمێژووی خەباتی هاوبەشیاندا لەگەڵ یەكێتی ووتی بۆ ئەم قۆناغە كە بارودۆخی ناوچەكە لەبەردەم چەندین ئەگەر و پێشهاتدایە ئێمەگشت هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كوردستان بە دووربگرین لەهەر هەرەشەو مەترسیەك ، هەر لەم پێناوەشدایە كە دەمانەوێت گشت لایەنەكان یەك بەرنامەمان هەبێت ،هەرلەوتەكانیدا هەڤاڵ رەفعەت تەئكیدی لەوەكردەوە ئێستا كە لەگفتوگۆبەردەوامەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتداین دەمانەوێت هاوبەش و بەشدارێكی راستەقینە بین تاوەكوخزمەتمان بۆ گشت ناوچەكان وخەڵكی كوردستان و لایەك بێت ،بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای گفتوگۆمان لەبەردەمی گشت لایەنەكاندا كراوەیە.
ئەندامانی وەفدی هەردوولا چەند راو پێشنیارێكیان خستە روو بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندییەکان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP