هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی تورکیای داگیرکار و گروپە بەکرێگیراوەکان، ئێوارەی دوێنێ هێزەکانیان زنجیرەیەک هێرشیان بۆسەر بنکەی ئەو هێزانە لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق ئەنجامدا.
لەو هێرشانەشدا سێ سەربازی تورکیا کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە: یەکەکانی شەهید هارون خاڵێکی سەر بە بەکرێگیراوانیان لە گردی قەرەقۆزاق کردە ئامانج و بەتەواوی خاپوریانکردووە.
ئەوەشیخستەڕوو، لە بەرەی بەنداوی تشرین شەڕڤانان فڕۆکەیەکی درۆنی خۆکوژییان لە دەوروبەری بەنداوەکە خستەخوارەوە.
هەسەدە روونیشیکردەوە، لە بەرامبەردا لەلایەن فڕۆکەوانیی سەربازیی تورکیاوە دەوروبەری بەنداوەکەو گوندەکانی تینەو غەسق لە باشووری کۆبانێ و شارۆچکەی شێخلەر لە ڕۆژئاوای کۆبانێ بۆردومانکران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP