ترەمپ: ئیسرائیل غەززە رادەستی ئەمریكا دەكات

کوردستان
23:06 - 2025-02-06

سەرباری ناڕەزایەتییەكان لەبارەی پێشنیازەكەی ترەمپ بۆ راگواستنی خەڵكی غەززە لە ناوچەكەیان، سەرۆكی ئەمریكا لەسەر پێشنیازەكەی سورە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگ، ئیسرائیل غەززە رادەستی ئەمریكا دەكات و فەلەستینییەكان لە كۆمەڵگەی ئارامتر و جوانتر و لەنێو ماڵی نوێ و مۆدێرن لە ناوچەكە نیشتەجێ دەكرێن و دەرفەتی ژیانێكی خۆشگوزەران و ئارام و ئازادیان بۆ دەڕەخسێنرێت.
راشیگەیاند دوای ئەوەی ئەمریكا بە هاوكاری تیمی گەشەپێدان لە سەرتاسەری جیهان، دەست بە بونیادنانەوە دەكات، غەززە دەبێتە یەكێك لە گەورەترین و سەرنجڕاكێشترین پڕۆژەكانی گەشەپێدانی جیهان.
سێشەممەی رابردوو، ترەمپ پێشنیازی ئەوەی كرد خەڵكی غەززە بگوازرێنەوە بۆ میسر و ئوردن بەو پاساوەی غەززە بووەتە وێرانە و شوێنی ژیان نییە، بەڵام پێشنیازەكەی لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەكگرتوەكان و بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهانەوە رەخنەی لێگیرا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP