سایتی شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 5 ملیار دیناربووە

کوردستان
15:49 - 2025-02-07

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 1-2-2025 تا 7-2-2025، بڕی 5 ملیار و 845 ملیۆن و 535 هەزار و 665 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 5 ملیار و 845 ملیۆن و 535 هەزار و 665 دینار بووە، بەجۆرێك كە 74%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 25%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP