فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی توركیا خانوی هاوڵاتییەكیان لە سنوری ئامێدی تەقاندەوە

کوردستان
22:17 - 2025-02-07

فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆردومانی چیای گارایان كرد و خانویی هاوڵاتییەکیان تەقاندەوە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی رایگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا سەعات (03:40) دەقیقەی دوانیوەڕۆ، بۆردومانی (گوندی مژێ)ـیان لە بەری گارای قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك كرد و خانوی هاوڵاتییەكیان تەقاندەوەو  تا ئێستاش زیانەکانی بۆردومانەكەی توركیا نەزانراوە.

ئەندامەكەی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە (15)ـی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆسەر گوندەکانی دەڤەری نهێلێ و بەری گارا و بەشێک لە گوندەکانی بەرواری باڵا دەستپێکردوە. 

ئاشکرایشیکرد: گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا لە دانیشتوانەکەیان چۆڵکراون.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP