دەرهێنەر مانۆ خەلیل: کوردستان پیرۆزە بۆ فرۆشتن نیە

کوردستان
11:49 - 2025-02-13

مانۆ خەلیل دەرهێنەری سینەمایی ناوداری کورد سەبارەت بە پێشنیارەکەی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە دەڵێت( وەرە کوردستان بکڕە)، لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ کەناڵی کەرکوک رایگەیاند:«خاکی نیشتمانمان، کوردستان، خاکێکی پیرۆزە، یەک بستێکی ئەم خاکە نییە بە خوێنی شەهیدێک ئاو نەدرابێت.»

هونەرمەند مانۆ دەڵێت:«کوردستان بۆ فرۆشتن نییە، کوردستان ماڵی کوردە. بەڵام من ئەو پێشنیارەم لە تووڕەیی و خەمگینیمە لە بارودۆخی کورد کە له ژێر زوڵم و  زۆرداری چوار ڕژێمی داگیرکەردایە.تەنها لەبەر ئەوەی کوردین دەمانکوژن، مەبەستی من لەو پێشنیارە تەنها سەرنجراکێشانە بۆ تراژیدیای کورد،  بەڵکو هەندێک یارمەتی و هاوکاری کورد بکەن، لە ستەم و چەوساندنەوەی عەرەب و تورک و فارسە فاشیستەکان ڕزگارمان بکەن. »

مانۆ خەلیل دەشڵێت: «من یەک مەتر خاکی کوردستان نە بە ئەمریکا و نە بە باوکی ترەمپش نادەم»

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP