قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆمەڵێک لە هونەرمەندو وەرزشوان و چالاکوانی گەنجی کەرکوک کۆبووەوە

کوردستان
15:56 - 2025-02-07

لەمیانەی سەردانەکەی بۆ کەرکوک، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، چاویکەوت بە کۆمەڵێک لە هونەرمەند و وەرزشوان و چالاکوانی گەنجی کەرکوک و لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پێکەوەژیان لەڕێگەی وەرزش و هونەر و کلتوردا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ئامادەی بوو، تێیدا جێگری سەرۆک وەزیران پشتگیری خۆی بۆ توێژی هونەرمەندان و وەرزشوانان دووپاتکردەوەو رایگەیاند: پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ هونەرمەندان و وەرزشوانان دووپات دەکەینەوە و بەپێی توانا درێغی ناکەین لە هاوکاریکردنیان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لەپێکەوە ژیان و قبوڵکردنی یەکترو چەپکە گوڵەکەی مام، هیچ رێگایەکی تر نییە بۆ ئیدارەدانی کەرکوکی قودسی کوردستان و هیچ شتێکیش نییە هێندەی وەرزش و هونەر هەڵگری ئەو پەیامی برایەتی و پێکەوە ژیانە بێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP