وەفدێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەركردە سەربازییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە كۆبووەوە.
سەرچاوەیەكی سەربازی نزیك لە شەڕڤانانی هەسەدە رايگەیاند: “هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی كێڵگەى نەوتی عومەر بەرەو گوند و شارۆچكەكانی درەنج و غەڕانیج و هەجیین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور بەڕێکەوتن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سەركردەكانی هێزەكە لە بارەگایەكی سەربازی لە هەجین لەگەڵ سەركردەكانی هێزەكانی “هەسەدە” كۆبوونەتەوە.
ڕوونیشیكردەوە: ئامانجی كۆبوونەوەكە زیادكردنی هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا بووە، بەتایبەتی كە ئەندامانی هێزەكە بەم دواییانە گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی سوریا و “هێزە نوێیەكەی هاوپەیمانان دەیانویست زیاتر شارەزای ناوچەكە بن، و بەڵێنیان داوە کە بەردەوام بن لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش”.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەمریكا لە رێگای ئاسمانی و زەمینییەوە هێزی زیاتری رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP