لێدوانى سودانى لەبارەى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان

کوردستان
15:52 - 2025-02-07

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگەكانی داهاتوو دەنێردرێت، بەو ئومێدەی تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەربكرێن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی كوردستان خاڵی ناكۆكمان تێپەڕاندووە و كێشەكانی مووچە تەكنیكییە نەك سیاسی و دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئومێدەوارین هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە و وتیشی، “مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگەكانی داهاتوو دەنێرن و ئومێدەوارین تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەربكرێن”.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP