ئەمڕۆ ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە روفاتی 55 سەربازی ئێرانی كە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عیراق و ئێران كوژرابوون لەرێگەی سنوری شەلامجەوە گواسترانەوە دیوی ئێران.
محەمەد باقر زادە سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە بێسەروشوێنبووانی سەر بەسەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئێران لەرێورەسمی پێشوازیكردن لە روفاتە نەناسراوەكان رایگەیاند لە رێی دەروازەی سنووری شەلامجەوە روفاتی 55 سەربازیان لە عیراق وەرگرتووەتەوەو سەربازەكانیش لە كاتی ئەو هێرشانەدا كوژراون كە ساڵەكانی 1986 و 1988 لە چوارچێوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عیراق و ئێران ئەنجامیانداون.
ئاژانسی فارس رونیكردەوە ئەمڕۆ یەك شەممە روفاتەكان بۆ ناوچەی میعراجی شەهیدان لەئەهواز دەگوازرێنەوەو لەوێشەوە بۆ تارانی پایتەخت تاكو پشكنینیان بۆ بكرێت بۆ دیاریكردنی ناسنامەكانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP